Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahzab — Ayah 59

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ يُدۡنِينَ عَلَيۡهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّۚ ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يُعۡرَفۡنَ فَلَا يُؤۡذَيۡنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ٥٩
{فەرمانكردن بە خۆداپۆشینی ئافرەتان} [ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ خێزانه‌كانت و كچه‌كانت و خێزانی باوه‌ڕداران بڵێ با جلباب و له‌چك و پۆشاكه‌كانیان شۆڕ بكه‌نه‌وه‌ تا هه‌موو له‌شیان بگرێته‌وه‌و جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن و سینگ و ملیان دابپۆشن [ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ] ئه‌مه‌ نزیكتره‌ له‌وه‌ی كه‌ بناسرێنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئافره‌تی ئازاد بوایه‌ به‌و شێوازه‌ خۆی دائه‌پۆشی، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌نیزه‌ك و داوێن پیس بوایه‌ خۆی دانه‌ئه‌پۆشێ بۆیه‌ ئه‌یانزانی كه‌ ئه‌مه‌ ئافره‌تی ئازاده‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی خراپه‌وه‌ ئازار نادران [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (٥٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌.