Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahzab — Ayah 60

۞ لَّئِن لَّمۡ يَنتَهِ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ وَٱلۡمُرۡجِفُونَ فِي ٱلۡمَدِينَةِ لَنُغۡرِيَنَّكَ بِهِمۡ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَآ إِلَّا قَلِيلٗا ٦٠
{سزای بڵاو كردنەوەی پڕوپاگەندەی درۆ} [ لَئِنْ لَمْ يَنْتَهِ الْمُنَافِقُونَ ] ئه‌گه‌ر بێتوو مونافیقان ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن و واز نه‌هێنن [ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ نه‌خۆشی گومان و دوودڵى له‌ دڵیاندایه‌ كه‌ مونافیقانن، یان زیناكارانن [ وَالْمُرْجِفُونَ فِي الْمَدِينَةِ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ پڕوپاگه‌نده‌ بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ مه‌دینه‌دا كه‌ ئه‌ڵێن: موسڵمانان تێكشكاون یان كوژراون یان دوژمن ده‌داته‌ سه‌ریاندا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ واز نه‌هێنن [ لَنُغْرِيَنَّكَ بِهِمْ ] ئه‌وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ زاڵ ئه‌كه‌ین به‌سه‌ریانداو ڕیشه‌كێشیان بكه‌ی [ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَا ] پاشان له‌ مه‌دینه‌دا نه‌مێننه‌وه‌و ده‌ریان بكه‌ی [ إِلَّا قَلِيلًا (٦٠) ] ته‌نها ماوه‌یه‌كى كه‌م نه‌بێ.