Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 116

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغۡفِرُ أَن يُشۡرَكَ بِهِۦ وَيَغۡفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُۚ وَمَن يُشۡرِكۡ بِٱللَّهِ فَقَدۡ ضَلَّ ضَلَٰلَۢا بَعِيدًا ١١٦
{خوای گەورە تەنها لە هاوبەشبڕیاردان خۆش نابێت} [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ ] به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ خۆش نابێ له‌هیچ كه‌سێك كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات [ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ ] وه‌ جگه‌ له‌ شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌ تاوان چه‌ندێك گه‌وره‌ بێ هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات حه‌ڵاڵی نه‌كات خوای گه‌وره‌ خۆش ئه‌بێ له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت ئه‌كه‌وێته‌ به‌ر ویست و مه‌شیئه‌تی خوا [ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بدات [ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا (١١٦) ] ئه‌وه‌ گومڕاو وێڵ بووه‌ گومڕابوونێكی زۆر دوورو له‌ حه‌ق دووركه‌وتۆته‌وه.