Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 117

إِن يَدۡعُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ إِنَٰثٗا وَإِن يَدۡعُونَ إِلَّا شَيۡطَٰنٗا مَّرِيدٗا ١١٧
[ إِنْ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا إِنَاثًا ] ئه‌و بتانه‌ى كه‌ موشریكان ئه‌یانپه‌رستن و هاواریان پێ ئه‌كه‌ن هه‌موویان ناوی مێن، وه‌كو لات و عوززاو مه‌نات، یاخود كافرانی قوڕه‌یش ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَإِنْ يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَانًا مَرِيدًا (١١٧) ] وه‌ ئه‌وان دوعاو عیباده‌ت بۆ هیچ كه‌سێك ناكه‌ن ته‌نها بۆ شه‌یتان نه‌بێ كه‌ ئه‌مه‌ شه‌یتانه‌ وای لێ كردوون و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتانیان كردووه‌ كه‌ ئه‌و شه‌ریك دانانه‌ی بۆیان ڕازاندۆته‌وه‌ (مَرِيدًا) واته‌: شه‌یتان ته‌مه‌ڕودی كردووه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و زۆر سه‌ركه‌شه‌.