[ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ ] ئه‌مه‌ی پێشه‌وه كه باسمان كرد سنووری خوای گه‌وره‌یه نابێ بیبه‌زێنن [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] وه هه‌ر كه‌سێ گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وا خواى گه‌وره ئه‌یخاته ناو به‌هه‌شتێكه‌وه كه پڕه له باخ و باخات كه جۆگه‌له ئاو به ژێریاندا ئه‌ڕوات به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١٣) ] به‌ڕاستی ئه‌مه گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌یه.