[ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه هه‌ر كه‌سێ سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكات [ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ ] وه سنووری خوای گه‌وره ببه‌زێنێ و ئه‌م حوكمانه بگۆڕێ [ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا ] ئه‌وا خوای گه‌وره ئه‌یخاته ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌و به نه‌مری تیایدا ده‌مێنێته‌وه [ وَلَهُ عَذَابٌ مُهِينٌ (١٤) ] وه سزایه‌كی ئه‌دات كه تیایدا ڕیسواو سه‌رشۆڕو زه‌لیلی ئه‌كات.