[ فَقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خۆت كوشتاری كافران بكه له پێناو خوای گه‌وره [ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ ] وه ته‌كلیف له هیچ كه‌سێك ناكرێ ته‌نها له نه‌فسی خۆت نه‌بێ [ وَحَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ ] به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره كه هانی باوه‌ڕدارانیش بده‌ی بۆ كوشتار‌و جیهاد كردن [ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَكُفَّ بَأْسَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره كۆتایی به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى كافران دێنێ كه (عَسَى) له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ته‌ئكیده [ وَاللَّهُ أَشَدُّ بَأْسًا وَأَشَدُّ تَنْكِيلًا (٨٤) ] وه توانا‌و ده‌سه‌ڵات و سزا و زاڵبوونی خوای گه‌وره زۆر سه‌ختتره به‌سه‌ر كافراندا.