Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah An-Nisa — Ayah 85

مَّن يَشۡفَعۡ شَفَٰعَةً حَسَنَةٗ يَكُن لَّهُۥ نَصِيبٞ مِّنۡهَاۖ وَمَن يَشۡفَعۡ شَفَٰعَةٗ سَيِّئَةٗ يَكُن لَّهُۥ كِفۡلٞ مِّنۡهَاۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ مُّقِيتٗا ٨٥
[ مَنْ يَشْفَعْ شَفَاعَةً حَسَنَةً يَكُنْ لَهُ نَصِيبٌ مِنْهَا ] هه‌ر كه‌سێك تكایه‌كی باش بۆ موسڵمانێك بكات ئیشێكی شه‌رعی بۆ ڕاپه‌رێنێ ئه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ش و پشكێك له‌و چاكه‌یه‌ی بۆ هه‌یه‌و ده‌ستى ده‌كه‌وێت [ وَمَنْ يَشْفَعْ شَفَاعَةً سَيِّئَةً يَكُنْ لَهُ كِفْلٌ مِنْهَا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك تكایه‌كی خراپ بكات ئه‌ویش به‌شێك له‌و تاوانه‌ ئه‌چێته‌ سه‌رشانی [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُقِيتًا (٨٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ پارێزه‌رى كرده‌وه‌كانتانه‌و هه‌مووی ئه‌پارێزێ و ئاگای لێیه‌تی.