Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ghafir — Ayah 46

ٱلنَّارُ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا غُدُوّٗا وَعَشِيّٗاۚ وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدۡخِلُوٓاْ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ أَشَدَّ ٱلۡعَذَابِ ٤٦
{سزاى ناو گۆڕ} [ النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا ] هه‌موو به‌یانیان و ئێوارانێك فیرعه‌ون و داروده‌سته‌و شوێنكه‌وتوانی به‌ ئاگر سزا ئه‌درێن له‌ناو گۆڕه‌كانیاندا [ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ (٤٦) ] وه‌ كاتێكیش كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت دێت خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی بخه‌نه‌ ناو سه‌ختترین سزاوه‌ كه‌ سزای ئاگری دۆزه‌خه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر سزای ناو گۆڕ پێش هاتنی رۆژی قیامه‌ت، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌رده‌وام له‌ نوێژه‌كانیدا په‌نای گرتووه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سزای ناو گۆڕ، وه‌ فه‌رمانی به‌ ئێمه‌یش كردووه‌ به‌ په‌ناگرتن به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سزای ناو گۆڕ).