Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ghafir — Ayah 47

وَإِذۡ يَتَحَآجُّونَ فِي ٱلنَّارِ فَيَقُولُ ٱلضُّعَفَٰٓؤُاْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُوٓاْ إِنَّا كُنَّا لَكُمۡ تَبَعٗا فَهَلۡ أَنتُم مُّغۡنُونَ عَنَّا نَصِيبٗا مِّنَ ٱلنَّارِ ٤٧
{مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێى سه‌ركرده‌و شوێنكه‌وتوانیان له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خدا} [ وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّارِ ] وه‌ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا سه‌ركرده‌كان و شوێنكه‌وته‌كان مشتومڕو ده‌مه‌قالێیانه‌ [ فَيَقُولُ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا ] لاوازو ژێر ده‌سته‌كان به‌ گه‌وره‌و سه‌ركرده‌كانیان ئه‌لێن ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌ گه‌وره‌ زانیوه‌ ئێمه‌ شوێنكه‌وته‌ی ئێوه‌ بووین و ئێوه‌ سه‌ركرده‌ی ئێمه‌ بوون [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِنَ النَّارِ (٤٧) ] ئایا ئێوه‌ ئه‌توانن به‌شێك له‌و سزایه‌ی كه‌ له‌سه‌رمانه‌ له‌سه‌رمانی لاده‌ن.