Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ghafir — Ayah 64

ٱللَّهُ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ قَرَارٗا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءٗ وَصَوَّرَكُمۡ فَأَحۡسَنَ صُوَرَكُمۡ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡۖ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٦٤
[ اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَارًا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ زه‌وی بۆ ئێوه‌ جێگیر كردووه‌و راخستووه‌ كه‌ له‌سه‌ری جێگیرو نیشته‌جێن [ وَالسَّمَاءَ بِنَاءً ] وه‌ ئاسمانیشی وه‌كو سه‌قفێكی پارێزراو داناوه‌ [ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ ] وه‌ وێنه‌ی كێشاون و دروستی كردوون به‌ جوانترین شێواز [ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ] وه‌ له‌ هه‌موو خواردنه‌ به‌تام و چێژه‌كان ڕزق و ڕۆزی داون [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ] ئا ئه‌م (الله)یه‌ په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌ [ فَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٦٤) ] (الله)یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌و خێرو به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆره‌و هه‌موو كه‌س و شتێكی گرتۆته‌وه‌.