[ هُوَ الْحَيُّ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] خوای گه‌وره هه‌میشه زیندووه‌و تاك و ته‌نهایه‌و هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی (الله) نه‌بێ [ فَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] ئێوه به تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن به‌وپه‌ڕی ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه دوور له ڕیاو ڕووبینی [ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٦٥) ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششه زۆرانه‌ی