[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كَانَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ثُمَّ كَفَرْتُمْ بِهِ مَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ هُوَ فِي شِقَاقٍ بَعِيدٍ (٥٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌و كافرانه بلێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بێ وه ئێوه كوفری پێ بكه‌ن وه باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌ن كێ هه‌یه گومڕاتر له‌و كه‌سه‌ی كه ئاوا له دژایه‌تی كردنی كتابی خوای گه‌وره‌دا بێ، واته: كه‌س نیه وه‌كو ئه‌مانه له گومڕاییدا بێت.