[ وَهُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ الْغَيْثَ مِنْ بَعْدِ مَا قَنَطُوا وَيَنْشُرُ رَحْمَتَهُ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه بارانی به‌سوودیان بۆ دائه‌به‌زێنێ له دوای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی بێ‌ئومێد بوونه له باران بارین، وه ڕه‌حمه‌تی خۆی بڵاو ئه‌كاته‌وه له‌ناویاندا له كاتێكدا كه زۆر پێویستیانه [ وَهُوَ الْوَلِيُّ الْحَمِيدُ (٢٨) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه دۆستی پیاوچاكانه وه سوپاسكراوه له‌لایه‌ن به‌نده‌كانێوه.