Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ash-Shuraa — Ayah 29

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ خَلۡقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَآبَّةٖۚ وَهُوَ عَلَىٰ جَمۡعِهِمۡ إِذَا يَشَآءُ قَدِيرٞ ٢٩
[ وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِنْ دَابَّةٍ ] وه‌ یه‌كێكی تر له‌ نیشانه‌كانی تاك و ته‌نهایی و گه‌وره‌یی و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌یه‌ له‌ناویاندا له‌ فریشته‌و جنی و مرۆڤـ و باڵنده‌و ئاژه‌ڵان به‌ جیاوازی ره‌نگ و شێوه‌و جۆرو زمان و ره‌گه‌زو سروشتیان [ وَهُوَ عَلَى جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَاءُ قَدِيرٌ (٢٩) ] وه‌ هه‌ر كاتێك خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت توانای له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌یان هه‌یه‌و هه‌موویان كۆ ده‌كاته‌وه‌ له‌ رۆژی قیامه‌تدا.