Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ash-Shuraa — Ayah 47

ٱسۡتَجِيبُواْ لِرَبِّكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَ يَوۡمٞ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِۚ مَا لَكُم مِّن مَّلۡجَإٖ يَوۡمَئِذٖ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٖ ٤٧
[ اسْتَجِيبُوا لِرَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لَا مَرَدَّ لَهُ مِنَ اللَّهِ ] ئێوه‌ وه‌ڵامی بانگه‌وازی خوای گه‌وره‌ بده‌نه‌وه‌و ئیمان بێنن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت كه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ سزای خوای گه‌وره‌یه‌، یان مردنه‌، یان ڕۆژی قیامه‌ته‌ [ مَا لَكُمْ مِنْ مَلْجَإٍ يَوْمَئِذٍ وَمَا لَكُمْ مِنْ نَكِيرٍ (٤٧) ] له‌و ڕۆژه‌شدا هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نیه‌ كه‌ په‌نای بۆ به‌رن و بتانپارێزێ، وه‌ شوێنێك نیه‌ كه‌ خۆتانی تیا بشارنه‌وه‌و له‌ چاو دیار نه‌مێنن.