Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ash-Shuraa — Ayah 48

فَإِنۡ أَعۡرَضُواْ فَمَآ أَرۡسَلۡنَٰكَ عَلَيۡهِمۡ حَفِيظًاۖ إِنۡ عَلَيۡكَ إِلَّا ٱلۡبَلَٰغُۗ وَإِنَّآ إِذَآ أَذَقۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ مِنَّا رَحۡمَةٗ فَرِحَ بِهَاۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ فَإِنَّ ٱلۡإِنسَٰنَ كَفُورٞ ٤٨
[ فَإِنْ أَعْرَضُوا فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ] ئه‌گه‌ر ئه‌وان پشتیان هه‌ڵكردو وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆمان نه‌ناردووه‌ تا كرده‌وه‌ی ئه‌وان بپارێزیت [ إِنْ عَلَيْكَ إِلَّا الْبَلَاغُ ] به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ بگه‌یه‌نی [ وَإِنَّا إِذَا أَذَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنَّا رَحْمَةً فَرِحَ بِهَا ] وه‌ ئێمه‌ كاتێك كه‌ نیعمه‌ت و ڕه‌حمه‌تی خۆمان ببه‌خشین به‌ مرۆڤـ ئه‌وان زۆر دڵیان پێی خۆش ئه‌بێ [ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَإِنَّ الْإِنْسَانَ كَفُورٌ (٤٨) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشی شتێكیش بن كه‌ پێیان ناخۆشه‌ له‌ به‌ڵاو نه‌بوونی به‌هۆی تاوان و كرده‌وه‌ی خۆیانه‌وه‌ ئه‌وا به‌ڕاستی مرۆڤـ زۆر كوفرانه‌بژێری ئه‌و نیعمه‌تانه‌ ئه‌كات كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوه‌.