Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ash-Shuraa — Ayah 49

لِّلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ يَهَبُ لِمَن يَشَآءُ إِنَٰثٗا وَيَهَبُ لِمَن يَشَآءُ ٱلذُّكُورَ ٤٩
[ لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان هه‌مووی ته‌نها موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت هه‌ر شتێك دروست بكات دروستی ئه‌كات [ يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثًا ] خه‌ڵكی وا هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ ته‌نها كچی پێ ئه‌به‌خشێت وه‌كو لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - [ وَيَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ الذُّكُورَ (٤٩) ] وه‌ هه‌یشه‌ ته‌نها كوڕی پێ ئه‌به‌خشێت وه‌كو ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -.