Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Az-Zukhruf — Ayah 13

لِتَسۡتَوُۥاْ عَلَىٰ ظُهُورِهِۦ ثُمَّ تَذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ رَبِّكُمۡ إِذَا ٱسۡتَوَيۡتُمۡ عَلَيۡهِ وَتَقُولُواْ سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُۥ مُقۡرِنِينَ ١٣
[ لِتَسْتَوُوا عَلَى ظُهُورِهِ ] تا بچنه‌ سه‌ر پشتیان و بڕۆن [ ثُمَّ تَذْكُرُوا نِعْمَةَ رَبِّكُمْ إِذَا اسْتَوَيْتُمْ عَلَيْهِ ] وه‌ كاتێك كه‌ سواریان بوون ئه‌و كاته‌ یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ كه‌ ئه‌م شتانه‌ی بۆ ژێربار كردوون له‌ ده‌ریاو وشكانیدا {دوعاى سوار بوونى ئاژه‌ڵ و كه‌شتى} [ وَتَقُولُوا سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ (١٣) ] وه‌ بڵێن: پاك و مونه‌زه‌هی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ئه‌م شتانه‌ی بۆ ژێربارو ئاسان كردووین كه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ نه‌بوایه‌ ئێمه‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتمان نه‌بوو به‌كاریان بێنین.