Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 17

وَءَاتَيۡنَٰهُم بَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡرِۖ فَمَا ٱخۡتَلَفُوٓاْ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقۡضِي بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ ١٧
[ وَآتَيْنَاهُمْ بَيِّنَاتٍ مِنَ الْأَمْرِ ] وە شەریعەت و بەڵگەو موعجیزەی ڕوون و ئاشكرامان پێ بەخشین [ فَمَا اخْتَلَفُوا إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ] وە جیاوازی و ناكۆكی نەكەوتە نێوانیان تەنها لە پاش ئەوەی كە زانیاریان بۆ هات ئەمیش لە حەسوودیدا كە حەسوودیان بە یەكترى برد [ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (١٧) ] بەڕاستی پەروەردگارت خۆی لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیار لە نێوانیاندا ئەدات لەو شتانەی كە ناكۆكی و جیاوازی لە نێوانیاندا هەبووە، (ئەمەیش هەڕەشەو ئاگاداركردنەوەیە بۆ ئەم ئوممەتە كە شوێن رێچكەى ئەوان نەكەون و وەكو ئەوان نەكەن).