شوێن هەواو ئارەزووى نەزان و نەفامان مەكەون
[ ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةٍ مِنَ الْأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پاشان تۆمان خستۆتە سەر شەریعەت و بەرنامەیەكی ئاشكرا تۆ شوێنی بكەوەو كاری پێ بكە [ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ (١٨) ] وە شوێن هەواو ئارەزووی ئەو كەسانە مەكەوە كە تەوحیدو یەكخواپەرستی خوای گەورە نازانن .