[ إِنَّهُمْ لَنْ يُغْنُوا عَنْكَ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا ] ئەگەر شوێنى هەواو ئارەزووی ئەوان بكەوی ئەوا خوای گەورە سزات دەدات و ئەوان ناتوانن هیچ سوودێكت پێ بگەیەنن [ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ] وە موشریكان و كافران هەندێكیان دۆست و پشتیوانی هەندێكیانن [ وَاللَّهُ وَلِيُّ الْمُتَّقِينَ (١٩) ] وە خوای گەورە دۆست و پشتیوان و سەرخەری ئەو كەسانەیە كە تەقوای خوای گەورە ئەكەن .