Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 23

أَفَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلۡمٖ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمۡعِهِۦ وَقَلۡبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةٗ فَمَن يَهۡدِيهِ مِنۢ بَعۡدِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ٢٣
[ أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ ] هەواڵم پێ بدە سەبارەت بە كەسێك كە هەواو ئارەزووی خۆی كردۆتە خوای خۆى و شوێنی هەواو ئارەزووی خۆی ئەكەوێت و شوێنی شەرع ناكەوێ [ وَأَضَلَّهُ اللَّهُ عَلَى عِلْمٍ ] وە خوای گەورە گومڕاى كردووە هەر چەندە زانیارى هەیەو حەق و هیدایەت ئەناسێ بەڵام شوێنی ناكەوێ و شوێن هەواو ئارەزووی خۆی ئەكەوێ، یان خواى گەورە گومڕاى كردووە چونكە زانیارى هەیەو دەزانێت شایانى گومڕاییە [ وَخَتَمَ عَلَى سَمْعِهِ وَقَلْبِهِ ] وە خوای گەورە مۆری لە گوێ و دڵی داوەو هیچ شتێك نابیستێت كە سوودى لێ ببینێت، وە هیچ شتێك تێناگات تا هیدایەتى پى وەرگرێت [ وَجَعَلَ عَلَى بَصَرِهِ غِشَاوَةً ] وە پەردەی داوە بەسەر چاویداو حەق نابینێت لەبەر ئەوەی شایەنی بینینى حەق نییە [ فَمَنْ يَهْدِيهِ مِنْ بَعْدِ اللَّهِ ] لە پاش ئەوەی كە خوای گەورە گومڕای بكات كێ هەیە هیدایەتی بدات [ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٢٣) ] ئەوە بۆ بیر ناكەنەوەو پەندو ئامۆژگاری وەرناگرن .