Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 24

وَقَالُواْ مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنۡيَا نَمُوتُ وَنَحۡيَا وَمَا يُهۡلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهۡرُۚ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنۡ عِلۡمٍۖ إِنۡ هُمۡ إِلَّا يَظُنُّونَ ٢٤
[ وَقَالُوا مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَا إِلَّا الدَّهْرُ ] پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: خەڵكى سەردەمى نەفامى دەیانووت: تەنها شەو و رۆژ سەردەم و زەمانە ئێمە دەژێنێت و دەمانمرێنێت و زیندوومان دەكاتەوە، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد)، وە كافران و دەهرییەكان نكوڵى زیندووبوونەوەیان دەكردو ئەیانووت: تەنها ژیانى دونیا هەیەو لە دونیادا ئەژین و پاشان ئەمرین وە هیچ شتێك ئێمە لەناو نابات تەنها سەردەم و زەمانە نەبێ وە زیندوو بوونەوە نییە، وە دروست نییە جوێن بە سەردەم و زەمانە بدرێت، چونكە جوێندانە بە خواى گەورەو خواى گەورەیە رووداوەكانى تێدا بەڕێوە دەبات و هەموو شتێك بە دەستى ئەوە [ وَمَا لَهُمْ بِذَلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ (٢٤) ] وە ئەوان هیچ زانیاریەكیان لەم شتەدا نییەو تەنها لە گومانەوە ئەم قسانە ئەكەن و گومان دەبەن .