Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 27

وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوۡمَئِذٖ يَخۡسَرُ ٱلۡمُبۡطِلُونَ ٢٧
[ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وە موڵكی ئاسمانەكان و زەوی هەمووی هی خوای گەورەیەو بەتاك و تەنها هەڵسوكەوتى تیادا دەكات [ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَخْسَرُ الْمُبْطِلُونَ (٢٧) ] وە كاتێك كە ڕۆژی قیامەت دێت ئەو كەسانەی كە لەسەر باتڵ و پووچەڵ بوونە ئەلەو ڕۆژەدا تووشی دۆڕاندن و زەرەرمەندێتی ڕاستەقینە ئەبن كە بەرەو ئاگری دۆزەخ بەڕێ ئەكرێن، (سوفیانى سەورى) هاتە مەدینە گوێى لە (موعافرى) بوو قسەى پێكەنیناوى بۆ خەڵكى دەكردو خەڵكى دەخستە پێكەنینەوە، پێى فەرموو: (ئەى شێخ ئایا نازانى خواى گەورە رۆژێكى هەیە كە ئەوانەى قسەى پوچەڵ و بەتاڵ دەكەن تیایدا زەرەرمەند دەبن؟) لە پاش ئەوە (موعافرى) تا مردن نەگەڕایەوە سەرى.