Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 28

وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٖ جَاثِيَةٗۚ كُلُّ أُمَّةٖ تُدۡعَىٰٓ إِلَىٰ كِتَٰبِهَا ٱلۡيَوۡمَ تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٢٨
لە رۆژى قیامەت هەموو ئوممەتان لەسەر چۆك كەوتوونە [ وَتَرَى كُلَّ أُمَّةٍ جَاثِيَةً ] كاتێك كە دۆزەخ دەهێنرێت و دەنگێك دەردەكات ئەبینی هەموو ئوممەت و میللەتێك لەسەر چۆك كەوتوونە لەبەر سەختی و ناخۆشى دیمەنەكانی ڕۆژی قیامەت، تەنانەت ئیبراهیم پێغەمبەریش صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: نەفسى نەفسى نەفسى ئەى پەروەردگار ئەمڕۆ داواى رزگار كردنى جگە لە خۆمت لێ ناكەم، تەنانەت عیسا پێغەمبەریش صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: ئەى پەروەرگار ئەمڕۆ داواى رزگار كردنى هیچ كەسێكت لێ ناكەم تەنها نەفسى خۆم نەبێت، داواى رزگار كردنى مەریەمى دایكمت لێ ناكەم كە لێى بووم [ كُلُّ أُمَّةٍ تُدْعَى إِلَى كِتَابِهَا ] هەموو ئوممەتێك بانگ ئەكرێت بۆ لای ئەو كتابەی كە بۆی دابەزێندراوە، یاخود بۆ لای پەڕاوی كردەوەكانی خۆی [ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٢٨) ] پێیان ئەووترێ: ئەمڕۆ سزا یان پاداشتی خۆتان وەرئەگرن لەسەر ئەو كردەوانەی كە لە دونیادا كردووتانە .