Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 29

هَٰذَا كِتَٰبُنَا يَنطِقُ عَلَيۡكُم بِٱلۡحَقِّۚ إِنَّا كُنَّا نَسۡتَنسِخُ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٢٩
[ هَذَا كِتَابُنَا يَنْطِقُ عَلَيْكُمْ بِالْحَقِّ ] ئەمە ئەم كتابەی ئێمەیە ئێستا دێتە قسەو بە حەق هەموو شتێكتان پێ ئەڵێ، یاخود بۆتان ئەخوێندرێتەوە لەلایەن فریشتەكانەوە بەبێ زیادو كەم. كردەوەكان هەمووى كۆپى كراوە [ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخُ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٢٩) ] ئەو كردەوانەی كە ئێوە لە دونیا كردووتانە فریشتەكانی ئێمە هەموویان ئیستینساخ و كۆپى كردووە وەكو خۆی بێ زیادو كەم و هەمووی نووسراوەو زوڵمتان لێ ناكرێ .