Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 34

وَقِيلَ ٱلۡيَوۡمَ نَنسَىٰكُمۡ كَمَا نَسِيتُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَا وَمَأۡوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّٰصِرِينَ ٣٤
[ وَقِيلَ الْيَوْمَ نَنْسَاكُمْ كَمَا نَسِيتُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: ئەمڕۆ ئێمە بەجێتان دێلین لەناو ئاگری دۆزەخدا، وە مامەڵەتان لەگەڵدا دەكەین وەكو مامەڵەى لە یادكراو لەناو ئاگرى دۆزەخدا، هەروەكو چۆن ئێوە ئەو ڕۆژەتان لەبیر كرد وە لە یادتان كرد وە ئیش كردنتان بۆ ئەو ڕۆژە واز لێ هێنا وە پشت گوێتان خست [ وَمَأْوَاكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُمْ مِنْ نَاصِرِينَ (٣٤) ] وە شوێنی مانەوەی ئێوە ئاگری دۆزەخە وە هیچ كەسێكیش نییە كە سەرتان بخات و سزای خوای گەورەتان لێ دوور بخاتەوە .