[ ذَلِكُمْ بِأَنَّكُمُ اتَّخَذْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ هُزُوًا وَغَرَّتْكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] چونكە ئێوە لە ژیانی دونیادا گاڵتەتان بە ئایەتەكانی خوای گەورە ئەكرد، وە ژیانی دونیا لە خشتەى بردبوون و ئێوە پێی هەڵخەڵەتابوون [ فَالْيَوْمَ لَا يُخْرَجُونَ مِنْهَا وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ (٣٥) ] ئەوان ئەمڕۆ لە ئاگری دۆزەخ دەرناكرێن وە ڕێگاشیان پێ نادرێ كە عوزرو بیانوو بهێننەوە، یان بگەڕێنەوە بۆ دونیا تا تەوبە بكەن یان ڕازی بكرێن .