Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 5

وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن رِّزۡقٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ ءَايَٰتٞ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ٥
[ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] وە جیاوازی نێوان شەو و ڕۆژ لە كورتی و درێژی و ساردی و گەرمی و ڕووناكی و تاریكی بەهەمان شێوە بەڵگەو نیشانەن [ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ رِزْقٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وە خوای گەورە لە ئاسمانەوە باران دائەبەزێنێ كە بەهۆیەوە ڕزق و ڕۆزی ئێوە ئەدات، وە ئەو زەویە مردووەی پێ ئەژیەنێتەوە [ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ آيَاتٌ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٥) ] وە گۆڕانكاری لە بادا لە بەهێزى و لاوازى و خێرایى و هێواشى و ساردى و گەرمى و بەسوودى و زیاناوى ئەمانە هەمووی بەڵگەو نیشانەن لەسەر تواناو دەسەڵات و تاك و تەنهایی خوای گەورە بۆ كەسانێك كە بیر بكەنەوەو عەقڵیان هەبێت .