Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jathiyah — Ayah 6

تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتۡلُوهَا عَلَيۡكَ بِٱلۡحَقِّۖ فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَ ٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ يُؤۡمِنُونَ ٦
[ تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ] ئەمانە ئایەتەكانى قورئانى پیرۆزەو بۆتی ئەخوێنینەوە بە حەق وە بەڵگەو نیشانەن لەسەر تواناو دەسەڵات و تاك و تەنهایی خوای گەورە [ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ (٦) ] لە دوای قسەو ئایەتی خوای گەورە ئەگەر باوەڕ بەمانە نەكەن ئیتر ئێوە باوەڕ بە چ قسەو نیشانەیەك ئەكەن!؟ كە وتەی خوا ڕاستترین وتەیە .