Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahqaf — Ayah 16

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنۡهُمۡ أَحۡسَنَ مَا عَمِلُواْ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمۡ فِيٓ أَصۡحَٰبِ ٱلۡجَنَّةِۖ وَعۡدَ ٱلصِّدۡقِ ٱلَّذِي كَانُواْ يُوعَدُونَ ١٦
[ أُولَئِكَ الَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاوا ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌مانه‌ باشترین كرده‌وه‌ چاكه‌كانیان له‌ دونیا لێوه‌رئه‌گرین و قبووڵی ئه‌كه‌ین [ وَنَتَجَاوَزُ عَنْ سَيِّئَاتِهِمْ ] وه‌ له‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان ئه‌بوورین و لێیان خۆش ئه‌بین [ فِي أَصْحَابِ الْجَنَّةِ ] وه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌كه‌ینه‌ ناو كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ [ وَعْدَ الصِّدْقِ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ (١٦) ] ئه‌مه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ ڕاستگۆیه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ به‌ باوه‌ڕداران و چاكه‌كارانی ئه‌دات، (ئیمامی عه‌لی) سێ جار سوێند ده‌خوات به‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ (ئیمامی عوسمان و هاوه‌ڵانی) له‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.