Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahqaf — Ayah 25

تُدَمِّرُ كُلَّ شَيۡءِۭ بِأَمۡرِ رَبِّهَا فَأَصۡبَحُواْ لَا يُرَىٰٓ إِلَّا مَسَٰكِنُهُمۡۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ٢٥
[ تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْرِ رَبِّهَا ] هه‌موو شتێك له‌ناو ئه‌دات و تێكئه‌شكێنێ به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ [ فَأَصْبَحُوا لَا يُرَى إِلَّا مَسَاكِنُهُمْ ] كاتێك كه‌ ئه‌و بایه‌ هات و خۆیان و سه‌روه‌ت و سامانی له‌ناو بردن و هیچ شتێكیان نه‌ماو دوای بڕین ته‌نها خانوو ماڵه‌كانیان نه‌بێت [ كَذَلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ (٢٥) ] به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ سزای كه‌سانێكی تاوانبارو موشریك ئه‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رانمان به‌ درۆ بزانن و شوێنیان نه‌كه‌ون، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كاتێك با هه‌ڵی بكردایا ده‌ترساو ره‌نگی تێك ده‌چوو ده‌هات و ده‌ڕۆی و ده‌یفه‌رموو: (چۆن دڵنیا بم سزای تیادا نیه‌، چونكه‌ قه‌ومێك به‌ با سزا دراون و ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێندۆته‌وه‌).