[ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ته‌نها ئیمانداری ڕاسته‌قینه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئیمانیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هێناوه [ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] پاشان هیچ گومانێك تێكه‌ڵ به‌و ئیمانه‌یان نه‌بووه وه جیهادیان كردووه له پێناو خوای گه‌وره به ماڵ و گیانیان [ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ (١٥) ] ئا ئه‌و كه‌سانه ڕاستگۆن له ئیمان هێنانیان، نه‌ك ئه‌و ده‌شتنشینانه‌ى كه بانگه‌شه‌ى باوه‌ڕ ده‌كه‌ن.