[ قُلْ أَتُعَلِّمُونَ اللَّهَ بِدِينِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێوه خوای گه‌وره فێری دینه‌كه‌تان ئه‌كه‌ن و ئێوه هه‌واڵی دین به خوای گه‌وره ئه‌ده‌ن له‌وه‌ى كه له دڵدا شاردوتانه‌ته‌وه [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] له كاتێكدا هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه‌و هیچ شتێك له خواى گه‌وره ناشاردرێته‌وه [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شتێك، وه هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه.