Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 107

فَإِنۡ عُثِرَ عَلَىٰٓ أَنَّهُمَا ٱسۡتَحَقَّآ إِثۡمٗا فَـَٔاخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَحَقَّ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَوۡلَيَٰنِ فَيُقۡسِمَانِ بِٱللَّهِ لَشَهَٰدَتُنَآ أَحَقُّ مِن شَهَٰدَتِهِمَا وَمَا ٱعۡتَدَيۡنَآ إِنَّآ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٠٧
[ فَإِنْ عُثِرَ عَلَى أَنَّهُمَا اسْتَحَقَّا إِثْمًا فَآخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ الَّذِينَ اسْتَحَقَّ عَلَيْهِمُ الْأَوْلَيَانِ فَيُقْسِمَانِ بِاللَّهِ لَشَهَادَتُنَا أَحَقُّ مِنْ شَهَادَتِهِمَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م دوو شایه‌ته‌ كافره‌ تاوانیان ئه‌نجام داوه‌ به‌وه‌ى شایه‌تیه‌كه‌ یان وه‌سیه‌ته‌كه‌یان گۆڕیوه‌ یان شاردوویانه‌ته‌وه‌ ئه‌وا دوو كه‌سی ترى نزیك له‌ مردووه‌كه‌ كه‌ شایه‌نى میراتیه‌كه‌ن له‌جێی ئه‌وان هه‌ڵئه‌ستن سوێند ئه‌خۆن به‌خوای گه‌وره‌ كه‌ ئه‌م شایه‌تیه‌ی ئێمه‌ ئه‌یده‌ین ته‌واوترو دادپه‌روه‌رتره‌ له‌ شایه‌تی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی پێشتر كه‌ شایه‌تیان داو ئه‌وان درۆیان كرد یان خیانه‌تیان كرد یان شاردیانه‌وه‌ [ وَمَا اعْتَدَيْنَا ] وه‌ ئێمه‌ ده‌ستدرێژی ناكه‌ین و شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ین [ إِنَّا إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ (١٠٧) ] ئه‌گه‌ر شایه‌تی ناحه‌قمان دا ئێمه‌ له‌ زاڵم و سته‌مكارانین.