Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 108

ذَٰلِكَ أَدۡنَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِٱلشَّهَٰدَةِ عَلَىٰ وَجۡهِهَآ أَوۡ يَخَافُوٓاْ أَن تُرَدَّ أَيۡمَٰنُۢ بَعۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱسۡمَعُواْۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡفَٰسِقِينَ ١٠٨
[ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يَأْتُوا بِالشَّهَادَةِ عَلَى وَجْهِهَا ] به‌م شێوازه‌ ئه‌مه‌ نزیكترو باشتره‌ به‌وه‌ی كه‌ شایه‌تیه‌كه‌ وه‌كو خۆی بده‌ن و ده‌ستكاری نه‌كه‌ن و خیانه‌تی لێ نه‌كه‌ن و نه‌یشارنه‌وه‌ [ أَوْ يَخَافُوا أَنْ تُرَدَّ أَيْمَانٌ بَعْدَ أَيْمَانِهِمْ ] یاخود له‌وه‌ بترسێن كه‌ سوێند خواردنی ئه‌مان ڕه‌ت بكرێته‌وه‌ له‌ دوای سوێند خواردنێكی تر [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاسْمَعُوا ] وه‌ ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ گوێ بگرن له‌ حه‌ق [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (١٠٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه‌ تاوانبار بن.