Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 114

قَالَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ ٱللَّهُمَّ رَبَّنَآ أَنزِلۡ عَلَيۡنَا مَآئِدَةٗ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ تَكُونُ لَنَا عِيدٗا لِّأَوَّلِنَا وَءَاخِرِنَا وَءَايَةٗ مِّنكَۖ وَٱرۡزُقۡنَا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ١١٤
[ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ اللَّهُمَّ رَبَّنَا أَنْزِلْ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ تَكُونُ لَنَا عِيدًا لِأَوَّلِنَا وَآخِرِنَا ] عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار خوانێكمان له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ داببه‌زێنه‌ تا ببێته‌ جه‌ژنێك بۆ ئێمه‌و ئه‌وانه‌ی دوای ئێمه‌ش و ئه‌و ڕۆژه‌ بكه‌ین به‌ جه‌ژن [ وَآيَةً مِنْكَ ] وه‌ ببێته‌ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا له‌سه‌ر تواناو ده‌سه‌ڵاتی تۆ [ وَارْزُقْنَا ] وه‌ ڕزق و ڕۆزیمان بده‌ [ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (١١٤) ] وه‌ هه‌ر تۆ باشترین ڕۆزی ده‌ری.