Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 115

قَالَ ٱللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيۡكُمۡۖ فَمَن يَكۡفُرۡ بَعۡدُ مِنكُمۡ فَإِنِّيٓ أُعَذِّبُهُۥ عَذَابٗا لَّآ أُعَذِّبُهُۥٓ أَحَدٗا مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١١٥
[ قَالَ اللَّهُ إِنِّي مُنَزِّلُهَا عَلَيْكُمْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: من ئه‌و خواردن و سفره‌یه‌تان بۆ دائه‌به‌زێنم، (موجاهیدو حه‌سه‌نى به‌صرى) ده‌فه‌رموون: خواى گه‌وره‌ بۆى دانه‌به‌زاندن، به‌ڵام (جمهورو ابن جریرو ابن كثير) ده‌فه‌رموون: خواى گه‌وره‌ بۆی دابه‌زاندن [ فَمَنْ يَكْفُرْ بَعْدُ مِنْكُمْ ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ كوفر بكات [ فَإِنِّي أُعَذِّبُهُ عَذَابًا لَا أُعَذِّبُهُ أَحَدًا مِنَ الْعَالَمِينَ (١١٥) ] ئه‌وه‌ من سزایه‌كی ئه‌ده‌م كه‌ سزای هیچ كه‌سێكم له‌ جیهانى سه‌رده‌مى خۆتاندا به‌و شێوازه‌ نه‌دابێ، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ سفره‌و خوانێكی بۆیان دابه‌زاند كه‌ ماسی و نانی له‌سه‌ر بوو وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكه‌وه‌ لێیان بخواردایه‌ پڕ بوو له‌سه‌ری.