Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 116

وَإِذۡ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ءَأَنتَ قُلۡتَ لِلنَّاسِ ٱتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَيۡنِ مِن دُونِ ٱللَّهِۖ قَالَ سُبۡحَٰنَكَ مَا يَكُونُ لِيٓ أَنۡ أَقُولَ مَا لَيۡسَ لِي بِحَقٍّۚ إِن كُنتُ قُلۡتُهُۥ فَقَدۡ عَلِمۡتَهُۥۚ تَعۡلَمُ مَا فِي نَفۡسِي وَلَآ أَعۡلَمُ مَا فِي نَفۡسِكَۚ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلۡغُيُوبِ ١١٦
[ وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ ] خوای گه‌وره‌ به‌ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ كاتێك كه‌ به‌رزی كرده‌وه‌ بۆ ئاسمان یان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت [ أَأَنْتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَهَيْنِ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئایا تۆ به‌ خه‌ڵكیت وتووه‌ من و دایكم بكه‌ن به‌ دوو خواو له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ ئێمه‌ بپه‌رستن [ قَالَ سُبْحَانَكَ ] عیسى- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: پاك و مونه‌زه‌هی بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌وه‌ی كه‌ تۆ شه‌ریكت هه‌بێ یان ئێمه‌ شه‌ریكی تۆ بین [ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بِحَقٍّ ] من شتێك كه‌ حه‌ق و مافی من نه‌بێ چۆن قسه‌ی وا ئه‌كه‌م ئه‌مه‌ بۆ من نیه‌ شتی وا بڵێم [ إِنْ كُنْتُ قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ ] ئه‌گه‌ر قسه‌ی وام كردبێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار خۆت عیلم و زانیاریت پێیه‌ [ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي ] تۆ ئه‌زانی له‌ نه‌فسی مندا چی هه‌یه‌ [ وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ ] وه‌ من نازانم چی له‌ نه‌فسی تۆدا هه‌یه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (١١٦) ] هه‌ر تۆ زانای هه‌موو نهێنیه‌كانی.