Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 52

فَتَرَى ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ يُسَٰرِعُونَ فِيهِمۡ يَقُولُونَ نَخۡشَىٰٓ أَن تُصِيبَنَا دَآئِرَةٞۚ فَعَسَى ٱللَّهُ أَن يَأۡتِيَ بِٱلۡفَتۡحِ أَوۡ أَمۡرٖ مِّنۡ عِندِهِۦ فَيُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَآ أَسَرُّواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۡ نَٰدِمِينَ ٥٢
[ فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ يُسَارِعُونَ فِيهِمْ ] ئه‌بینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی گومان و نیفاق له‌ دڵیاندایه‌ كه‌ مونافیقانن په‌له‌و ده‌ستپێشخه‌ری و پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن له‌ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و سه‌رخستنیان بۆ گاورو جووله‌كه‌ [ يَقُولُونَ نَخْشَى أَنْ تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ ] ئه‌ڵێن: له‌وه‌ ئه‌ترسێین نه‌وه‌كو كافران زاڵبن به‌سه‌ر محمد داو- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدار بن و ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت ئه‌و كاته‌ ئێمه‌ش تووشی زه‌ره‌رو زیان ببین [ فَعَسَى اللَّهُ أَنْ يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِنْ عِنْدِهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بڵێ: نزیكه‌ و به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ موسڵمانان سه‌ر ئه‌خات وه‌ فه‌تحیان بۆ ده‌كات وه‌كو ده‌ركردنى (به‌نی قوره‌يضه) و (به‌نی نه‌ضير) له‌ مه‌دینه‌، وه‌ فه‌تحى مه‌ككه‌، یاخود هه‌ر كارێكی تر كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ موسڵمانان بێ كه‌ ده‌سه‌ڵات و توانای جووله‌كه‌كان نه‌هێڵێ و موسڵمانان زاڵ بكات به‌سه‌ریاندا، یاخود كاروباری مونافیقان بۆ موسڵمانان ئاشكرا بكات و ئابڕویان ببات [ فَيُصْبِحُوا عَلَى مَا أَسَرُّوا فِي أَنْفُسِهِمْ نَادِمِينَ (٥٢) ] ئه‌و كاته‌ مونافیقان ئه‌وه‌ی له‌ دڵی خۆیاندا له‌ نیفاق شاردوویانه‌ته‌وه‌ په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌ لێى.