Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'idah — Ayah 53

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ إِنَّهُمۡ لَمَعَكُمۡۚ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فَأَصۡبَحُواْ خَٰسِرِينَ ٥٣
[ وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا أَهَؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ ] باوه‌ڕدارانیش به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ ئه‌ڵێن: ئایا ئا ئه‌م مونافیقانه‌ كه‌ سوێندی ئه‌ستووریان ئه‌خواردو ئه‌یانووت: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین و سه‌رتان ئه‌خه‌ین له‌ كاتی كوشتاردا ڕاستیان نه‌كرد ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ كردنه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و خۆشویستن و سه‌رخستن و یارمه‌تیدانه‌یان بۆ گاورو جووله‌كه‌ [ فَأَصْبَحُوا خَاسِرِينَ (٥٣) ] وه‌ زه‌ره‌رمه‌ندو خه‌ساره‌تمه‌ندى دونیاو قیامه‌ت بوون.