[ وَإِذَا جَاءُوكُمْ قَالُوا آمَنَّا ] كاتێك كه مونافیقان دێن بۆ لای ئێوه ئه‌ڵێن: ئێمه ئیمانمان هێناوه‌و ئیمان ئاشكرا ئه‌كه‌ن [ وَقَدْ دَخَلُوا بِالْكُفْرِ وَهُمْ قَدْ خَرَجُوا بِهِ ] كه چوونه‌ته ناو كوفره‌وه وه ئه‌مان به‌كوفریشه‌وه ده‌رچوونه واته: كه دێنه لای تۆ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌كوفره‌وه دێن وه كه ده‌ریش ئه‌چن هه‌ر به كوفره‌وه ده‌رئه‌چن واته: له‌لای تۆ هیچ سوودێك نابینن [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا كَانُوا يَكْتُمُونَ (٦١) ] وه خوای گه‌وره خۆی زاناتره به‌وه‌ی كه له دڵیان‌دا شاردوویانه‌ته‌وه له كوفر كردن.