[ وَتَرَى كَثِيرًا مِنْهُمْ يُسَارِعُونَ فِي الْإِثْمِ ] ئه‌بینی زۆرێك له‌وان له مونافیقان یان له جووله‌كه په‌له و ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كه‌ن له تاوان و شیركدا [ وَالْعُدْوَانِ ] وه له دژایه‌تی كردن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر غه‌یری خۆیان و سنوور به‌زاندن و سته‌م كردن [ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ ] وه له خواردنی ماڵی حه‌رام [ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٦٢) ] كه ئه‌مه خراپترین كارێكه كه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.