Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tur — Ayah 48

وَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعۡيُنِنَاۖ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ ٤٨
[ وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ ئارام بگرە بۆ حوكم و بڕیاری خوای گەورە وە تۆ لەبەر چاوی ئێمەی وە ئێمە خۆمان ئەتپارێزین گوێ بەوان مەدە [ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ (٤٨) ] وە كاتێكیش كە هەڵئەستی خوای گەورە بە پاك و مونەززەه ڕابگرە لە هەموو كەموكوڕیەك, وە حەمدو سەناو ستایشی خوای گەورە بكە، واتە: لە مەجلیسدا كە هەستای دوعای كەفارەتی مەجلیس بخوێنەو بڵ: (سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك), یان كاتێك كە لە خەو هەستای، یان كاتێك كە هەڵئەستی بۆ نوێژ كردن، ئەلەو كاتانەدا حەمدو سەناو ستایش و تەسبیحاتی خوای گەورە بكە.