Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tur — Ayah 49

وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡهُ وَإِدۡبَٰرَ ٱلنُّجُومِ ٤٩
[ وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ ] وە لە شەویشدا بەهەمان شێوە تەسبیحاتی خوای گەورە بكە، واتە: شەونوێژ بكە، یان نوێژی مەغریب و عیشا بكە، یان دوو ڕكاتی بەیانی بكە، چونكە ئەم نوێژانە دەكەونە شەوەوەو بەشەو دەكرێن [ وَإِدْبَارَ النُّجُومِ (٤٩) ] وە لە دوای ئەستێرەكانەوە كاتێك كە لە كۆتایی شەودا ئەستێرە نامێنێ، واتە: نوێژی بەیانی بكە، یاخود وتراوە: مەبەست پێی دوو ڕكاتە سوننەتەكەی پێش نوێژی بەیانییە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سورەتى (طور) والحمد لله.