Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Waqi'ah — Ayah 27

وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡيَمِينِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡيَمِينِ ٢٧
پاداشتى هاوەڵانى راست [ وَأَصْحَابُ الْيَمِينِ مَا أَصْحَابُ الْيَمِينِ (٢٧) ] دواى باسكردنى پێشەنگ و نزیكەكان (سابیق و موقەڕەب) پاشان خواى گەورە دێتە سەر باسى (هاوەڵانى لاى راست)، كە ئەمانە پلەیەك لە خوارترن لە نازو نیعمەتەكانی بەهەشتدا, لەبەر ئەوەی لە دونیادا كردەوەی چاكیان كەمتر بووە، ئەى محمد صلى الله علیه وسلم تۆ چوزانى هاوەڵانى لاى راست كێن و حاڵیان چۆنەو سەرەنجامیان چییە؟