Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Waqi'ah — Ayah 28

فِي سِدۡرٖ مَّخۡضُودٖ ٢٨
[ فِي سِدْرٍ مَخْضُودٍ (٢٨) ] ئەمان سیدریان بۆ هەیە كە جۆرێكە لە دار كە لە دونیاشدا هەیە بەڵام (مَخْضُود) واتە: لە دونیادا ئەو دارانە دڕكی هەیە بەڵام لەوێ دڕكەكانی بڕاوەتەوە، وە لە دونیادا بەرهەمی كەمە لەوێ بەرهەمی یەكجار زۆری پێوەیە.