Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Waqi'ah — Ayah 36

فَجَعَلۡنَٰهُنَّ أَبۡكَارًا ٣٦
[ فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا (٣٦) ] وە ئەوان كچن وەكو باسمان كرد نە جن و نە مرۆڤ پێشتر دەستی پێیان نەگەیشتووەو جیماعیان لەگەڵ نەكراوەو كچن، پیرێژنێك هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وتى: دوعام بۆ بكە خوا بمخاتە بەهەشتەوە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (پیرێژن ناچێتە بەهەشتەوە) ئەویش بە گریانەوە گەڕایەوە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (پێى بڵێن: بە پیرێژنى ناچێتە بەهەشتەوەو گەنج دەبێتەوە، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە) .