Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Waqi'ah — Ayah 37

عُرُبًا أَتۡرَابٗا ٣٧
[ عُرُبًا أَتْرَابًا (٣٧) ] (عُرُب) واتە: لای مێردەكانیان خۆشەویستن یان عاشقی مێردەكانی خۆیانن (أَتْرَابًا) واتە: هاوتەمەنن تەمەنی بەهەشتییەكان هەمووی سی و سێ ساڵە, یاخود وتراوە: هیچ ڕق و كینەیەك لە نێوانیاندا نییە وەكو چۆن لە نێوان ئافرەتانی دونیا هەیە كە خێزانى یەك پیاو بن، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (بەهەشتییەكان دەچنە بەهەشتەوە باڵایان وەكو ئادەم صلى الله علیه وسلم شەست گەزە، وە جوانیان وەكو یوسفە صلى الله علیه وسلم ، تەمەنیان سى و سێ ساڵە وەكو تەمەنى عیسى صلى الله علیه وسلم ، دڵیان وەكو دڵى ئەیوبە صلى الله علیه وسلم ، زمانیان وەكو زمانى محمدە صلى الله علیه وسلم ، بێ توك و چاوڕەشن، سەڵات و سەلامى خواى گەورە لەسەرجەم پێغەمبەران بێت) .